ئه‌نتۆن کیلله‌ر نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات

 

ئا: هیوا ناسیح

http://www.solami.com/pass.jpgئه‌نتۆن کیلله‌ر که‌پڕۆفیسۆرێکی ناسراو و سه‌رۆکی گروپی یاسادانه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌، به‌بۆ‌نه‌ی 65ه‌مین ساڵڕۆژی  له‌دایکبوونی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانییه‌وه‌نامه‌یه‌کی کراوه‌‌ی بۆ ناردوه‌.

له‌نامه‌که‌دا، که‌خۆی به‌هاوڕێی رۆژانی سه‌خت و خه‌باتی چه‌کداریی ناوبراو ده‌ناسێنێت، زۆر پڕمانا کورته‌‌و وته‌ی چه‌ند فه‌یله‌سوف و زانایه‌کیشی بۆ پاڵپشتی قسه‌کانی تێدا نوسیوه‌ و لینکی چه‌ند وتارێکی پێشوتری خۆشی داناوه‌.

 بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌‌نوسێت: (وا روناکییه‌کی نوێ ته‌نگ به‌تاریکی هه‌ڵده‌چنێت، ئاسۆی نوێ ده‌رده‌که‌وێت). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تۆ که‌له‌پاڵ تارمایی سه‌دامدا زۆر شتت ده‌ستکه‌وت، کاری باشت کردوه‌، به‌ڵام تا کات دره‌‌نگ نه‌بووه‌فریاکه‌وه‌و ده‌ستبه‌کاربه‌، ئێستا کات یاریده‌ده‌ره‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌کرێت به‌و سامانه‌ی که‌له‌20 ساڵی رابردوودا کۆکراوه‌ته‌وه‌کاری وای پێبکه‌ن، به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکانێکی زۆر دابین بکرێت، به‌دواداچونێکی جددیانه‌بۆ ئه‌و کوشتن، رفاندن و تاوانانه‌ی که‌بوونه‌ته‌له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئاشته‌وایی، پێکه‌وه‌کارکردن و گه‌شه‌‌سه‌ندنی گۆمه‌ڵگای عێراق. به‌مانه‌لای که‌می له‌ڕووی سه‌رمایه‌ی سیاسییه‌وه‌ په‌‌راوێزێکی باش بۆ که‌لتور و میراتی (بارزانی) زیاد ده‌که‌یت.

له‌کۆتایی نامه‌که‌دا هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌خوازێت و ئومێدی خانه‌نشینبوونێکی له‌ئاستێکی به‌رزدا بۆ ده‌کات که‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا بێت ( بۆ زانیاری خوێنه‌ر له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی 65 ساڵی ته‌مه‌ن بۆ پیاوان کاتی خانه‌نشین بوونه‌- ه.ن.).

له‌په‌راوێزی نامه‌که‌دا ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار نامه‌ی بۆ ناوبراو ناردوه‌و بێ وه‌ڵام بووه‌، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی سه‌رخۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی مه‌رگی دایکی ناوبراوه‌وه‌، وا ئه‌مجاره‌له‌رێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌بۆی ده‌نێرێت، له‌نێویاندا رۆژنامه‌ی (ئاوێنه‌).

 

تێبینی: بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی نامه‌که‌به‌ئینگلیزی کیلیکی ئێره‌بکه‌.

http://www.solami.com/65.htm